بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی پاش دەستگیریی غوڵامڕەزا قاسمیان مامۆستای ئایینی ئێرانی لە سعوودیە، بە هۆی ئیهانەکردنی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە، وتی: ئێمە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە زۆر جیدین و سیاسەتی دراوسێیەتی ئێمە کە دەستیپێکردووە، سیاسەتێکی زۆر گرنگە و سعوودیە پێگەیەکی زۆر گرنگی لەم سیاسەتەدا هەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە درێژە بە پەیوەندی برایانەی خۆمان دەدەین و موڵەتی ئەوە نادەین کێشەیەک بۆ ئەم پەیوەندییانە درووست بکرێت.
غوڵامڕەزا قاسمیان مامۆستای ئایینی ئێرانی بە هۆی ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە گرتبوو، دەستگیر و پاشان بە هەوڵی دیپلۆماسیی ئێران ئازاد کرا./.