بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی دیلەکانی ئەو ڕژێمە، ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی لە سەر پرۆژەکەی نێردەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی غەززە دراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس تا ئێستا وەڵامێکی نەبووە.
بە پێی ئەو پرۆژەیە کە شەوی چوارشەممە ڕادەستی تەل ئەبیب کرا، لە قۆناغی یەکەمدا ئاگربەستی 60 ڕۆژە دەست پێدەکات و تێیدا 9 دیلی زیندوو و 18 تەرمی دیلە کوژراوەکان ڕادەست دەبێت. ئەم ئاڵوگۆڕە لە ماوەی یەک هەفتە و بە دوو قۆناگ جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی پرۆژەکەی نێردەی ئەمریکا، هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ئاگربەستدا لە باکوری بەرەی نتساریم دەکشێنەوە و لە حەوتەم ڕۆژیشدا لە باشوری ئەم بەرەیە پاشەکشە دەکەن./.