بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری نەمسای بۆ خستنە ژێر پرسیاری پلانی ناوەکیی ئێران بە درۆ و بێ بنەما ناوبرد کە تەنیا بە ئامانجی پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوبووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ئەندامێتی ئەم وڵاتە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکی و ئەو ڕاستییە ئاشکرایە کە پلانە ناوەکییەکەی ئێران لە ژێر توندترین پشکنینی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیدا بووە، وتی: ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری نەمسا ناوبانگی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و بە پێچەوانەی نەمسا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی کە فێڵبازانە لە بەرامبەر پڕچەککردنی ڕژێمی زایۆنیستی بە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بێدەنگییان هەڵبژاردووە و پشتیوانی لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی ئەو ڕژێمە داگیرکارە دەکەن، ئێران نەیارێکی سەرسەختی چەکی ناوەکی و کۆمەڵکوژە و دامەزرێنەر و داکۆکیکاری بیرۆکەی ڕزگارکردنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە لە چەکی کۆمەڵکوژ./.