بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید و بریندار بوون.
بە پێی ئامارەکانی یۆنیسێف، لە 18 ی ئادارەوە تا ئێستا هەزار و 309 منداڵ شەهید و 3 هەزار و 738 منداڵی دیکە بریندار بوون.
سندوقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار منداڵی غەززە بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید و بریندار بوون.
یۆنیسێف جارێکی دیکە داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە کۆتایی بە توندووتیژی بێنێت و کەسانی مەدەنی بە تایبەت منداڵان لەم شەڕەدا پارێزراو بن./.