بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ هەینی لە میانەی سەردانەکەی بۆ سەنگافورە، ڕایگەیاند کە ئەورووپییەکان دەبێت هەڵوێستی یەکگرتووی خۆیان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا بکەن.
ناوبراو لە هەمان کاتدا کۆمەڵە مەرجێکی بۆ داننان بە وڵاتی فەڵەستین خستەڕوو.
مەکرۆن وتی کە دەبێت لە کاتژمێر و ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانکاری پێویست لە دۆخی مرۆیی غەززە ڕووبدات.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی: داننان بە وڵاتی فەڵەستین نەک تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقی، بەڵکوو بووەتە پێویستییەکی سیاسی./.