بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هومایۆن شەجەریان هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کۆنسێرت بەڕێوەدەبات.
کۆنسێرتی شەجەریان لە شاری سلێمانی لە ڕۆژانی 31 ی ئایار و 1 ی حوزەیرانی 2025 لە هۆڵی هونەر بەڕێوەدەچێت.
کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی هەولێریش ڕۆژانی 6 و 7 ی حوزەیرانی 2025 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ڕاگەێندراوە.
هۆڵی سەعد عەبدوڵا کەوتووەتە شەقامی گوڵان، یەکێک لە گەڕەکە ناسراوەکانی شاری هەولێر.
کۆنسێرتەکانی شەجەریان بە هاوکاری ئۆرکێسترای سیاوەش بەڕێوەدەچێت./.