بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند کە لە یەکەم هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی، ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
لەو هێرشەدا یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی تیپی 70 ی سوپای سوریا کوژرا و 3 ی دیکە برینداربوون.
هێرشەکەی داعش لە پارێزگای سوەیدا بووە.
گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 بەشێکی زۆری سوریا و عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد و لە ساڵی 2019 شکستی هێنا./.