بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسان لە کۆنفرانسی ” سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم ” وتی: عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی خۆی، لە گەیشتن بە دەستکەوتێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی نزیک بووەتەوە.
ناوبراو وتی: سیستەمی ئابوریی عێراق تەنیا بە بەشی دارایی کاریگەر لە ناوخۆ و دەرەوە تەواو دەبێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە عێراق پابەندە بە گرتنەبەری هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بۆ کەرتی بانکی و دارایی خۆی./.