بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنچیلۆتی ڕیال مەدریدی جێهێشت بۆ ئەوەی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات. ئەم ڕاهێنەرە ئیتاڵییە بەم دواییانە لیستی یەکەمی یاریزانانی بۆ یاریەکانی مۆندیال لە مانگی حوزەیران ڕاگەیاند.
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند: هەستێک کە تێکەڵەیەکی لە زانین و چاوەڕوانیە! ڕەنگە باشترین ڕاهێنەری جیهان لە ئێستادا لە پێشەنگی ستافی تەکنیکی باشترین هەڵبژاردەی جیهان بێت. کات گۆڕاوە و تۆپی پێی ئەمڕۆ زۆر جیهانیترە لە ڕابردوو. ئەنچیلۆتی تەنیا ڕاهێنەرێکی بیانی سادە نییە. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. ئامانج بردنەوەی مۆندیالی 2026ە./.