بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ترێ تەنیا میوەیەکی بە تام نییە، بەڵکو مادەی خۆراکی و دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێگریکردن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و پاراستنی تەندروستی مرۆڤ. ئێستا لە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ تایبەتمەندییە خۆراکی و تەندرووستییەکانی ترێ، دەزانین بۆچی ئەم میوەیە بە میوەی شاهانە ناودەبرێت.
تایبەتمەندییە نایابەکانی ترێ بریتین له:
1- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە
2- یارمەتیدەر بۆ پاراستنی تەندرووستی جگەر
3- یارمەتی تەندرووستی چاو و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی چاو
4- باشترکردنی ئەدای مێشک و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە دەمارییەکان
5- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان./.