بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینێستا کە چوار جار لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا ئەم نازناوە بەنرخەی لە شاری میونشن پێشکەش کرد.
ئینێستا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: بوون بە بەشێک لە پرۆژەی پێشکەشکردنی جامی چامپیۆنزلیگ ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر بوو. زۆر جوان بوو کە هەمووان کۆبکەینەوە بۆ ئاهەنگگێڕانی پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە گەورە. ئەم ئەزموونەم بۆ ماوەیەکی درێژ لەبیر دەمێنێتەوە و هیوادارم ببێتە سەرچاوەی هیوای کۆمەڵگەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەداهاتوودا./.