بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕبڕەی پشت بەشێکی سەرەکی و گرنگی جەستەیە. لە ڕاستیدا، بە بوونی بڕبڕەی پشتە جەستە دەتوانێت بجوڵێت و بە ڕاست بوەستێت. بڕبڕەی پشت لە 24 بڕبڕە پێکهاتووە کە هەریەکەیان بە ئێسک دادەنرێت. بڕبڕەکان بە ماسوولکە و بەستەرەکان بەیەکەوە دەبەسترێن. بۆیە بۆ پاراستنی تەندرووستی ئەم سیستەمە گرنگە لە جەستەدا دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لە ئەنجامدانی هەندێک کار.
ئەو چالاکیانەی که زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنن بریتین لە:
1- خەوتن لەسەر سک
2- بەرزکردنەوەی شتی قورس بە شێوەی هەڵە
3- بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر پێیەکانت ڕاوەستی
4- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر زەوی لە دۆخێکی نادروستدا./.