بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات کە لە سەدا 70ی گەنجانی بەریتانیا تەمەن 16 بۆ 21 ساڵ دوای بەسەربردنی کات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەست بە خراپتر دەکەن. نیوەیان پشتگیری جیهانێکی بێ ئینتەرنێت دەکەن یان سنووردارکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی کە دەستگەیشتنیان بە هەندێک ئەپی دیاریکراو و ماڵپەڕەکان لە دوای کاتژمێر 10ی شەو سنووردار بکات، و لە سەدا 46یان دەڵێن، حەز دەکەن کاتی گەنجی خۆیان لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێتدا بەسەر ببەن.
هەندێک کەس لەم ڕاپرسییەدا ڕۆژانە چوار کاتژمێر یان زیاتری کاتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دەبەن و لە سەدا 42ی بەشداربووان دانیان بەوەدا ناوە کە درۆیان لەگەڵ دایک و باوکەکانیان کردووە سەبارەت بە سروشتی چالاکیەکانیان لەسەر ئینتەرنێت. لەسەدا 42یان وتیان لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا درۆیان کردووە سەبارەت بە تەمەنیان، لە سەدا 40یان دانیان بەوەدا ناوە کە هەژماری نهێنییان هەیە و لە سەدا 27ی وتیان بەتەواوی خۆیان وا پیشان دەدەن کە کەسێکی دیکەن.
پێویستیی سنووردارکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان
ئەم ئەنجامانە دوای ئەوە بڵاو کرایەوە کە پیتەر کایڵ، وەزیری ی بەریتانیا ڕایگەیاند: حکومەت لێکۆڵینەوە لە ئەگەری قەدەغەکردنی دەستگەیشتن بە هەندێک ئەپی تایبەتی وەک ئینستاگرام دەکات. لەلایەکی دیکەوە، شارەزایان پێیانوایە هەرچەندە سنووردارکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان سوودبەخشن، بەڵام بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیکە، ڕێگە ناگرن لە منداڵان بۆ بەرکەوتن لە ناوەڕۆکی زیانبەخش. بۆیە پێویستە گرنگی کۆمپانیاکان و حکومەتی بەریتانیا لەسەر ئەو بابەتە بێت کە منداڵان ئەو ماڵپەڕانە کە زۆر سەلامەتتر و کەمتر ئالوودەبوون بەکار بهێنن.
لە داوی ناوەڕۆکی زیانبەخش و ناخۆش
ئاندی بارۆز بەڕێوەبەری رێکخراوی خێرخوازی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن ڕایگەیاند: ئاشکرایە کە گەنجان ئاگاداری مەترسییەکانی ئینتەرنێتن و سەرەڕای ئەوەش دەیانەوێت کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ پاراستنیان. بۆیە پێویستییەکی بەهێز بە یاسای نوێ هەیە کە پیشان بدات ڕێبازێکی سەلامەت و پێداویستییەکانی منداڵان و کۆمەڵگاکان گرنگترە لە قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا./.