بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەروان ئەلهەمس، بەرپرسی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی کەرتی غەززە، لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند: لە کۆی گشتی ٤٨ نەخۆشخانەی کەرتی غەززە ٤٢ نەخۆشخانە بە تەواوی لە خولی خزمەتگوزاری چاودێری تەندرووستی کشاونەتەوە.
ناوبراو وتی: تا ئێستا 60 منداڵ بە هۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 300 ژن و پیاوی بەساڵاچوو بە هۆی نەبوونی چارەسەری پێویست گیانیان لەدەستداوە.
ئەلهەمس وتی: ئەگەر شەڕ و سیاسەتی برسێتی بەردەوام بێت و فەرمانبەرانی پزیشکی بکرێنە ئامانج، ڕووبەڕووی کارەساتێکی ڕاستەقینە دەبینەوە.
بەرپرسی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٣ مانگی گەمارۆدانی غەززە کە غەززە لە ژێردا بووە، یەک حەب و دەرمانێک نەهاتووەتە ناو ناوچەکەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: دەبێت هەنگاوی جیهانی بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی کوشتن و جینۆساید و شەڕی برسێتی، چونکە کاریگەری لە سەر تەواوی خەڵکی کەرتی غەززە هەبووە./.