بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر مەرموش هێرشبەری میسری تۆپەکەی وەرگرت و بەرەو گۆڵی بۆرنمۆس ڕۆیشت و بە لێدانێکی بەهێز گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد. ئەم گۆڵە لە خولەکی 14ی دوایین یاریی ئەم وەرزەی مانچستەرسیتی تۆمارکرا و دەستپێکێکی بەهێزی مەرموش بوو لە یاریگای ئیتیحاد.
ئەو کە لە مانگی کانوونی دووەم لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە سیتی کرد، لە 16 یاریی پرێمەرلیگدا 7 گۆڵی تۆمارکرد. لە مانگی شوباتدا، مەرموش توانی بۆ یەکەم جار 3 گۆڵ بەرامبەر نیوکاسڵ لە ماوەی 33 خولەکدا تۆمار بکات./.