بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە دانوستانەکانی میلان لەگەڵ ئەلێگری بۆ قبوڵکردنی ڕاهێنەرایەتی ئەم یانەیە بڵاوبووەوە و چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر یانەکە بە فەرمی ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی فەرمی کە لەلایەن یانەی میلان بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەێندراوە: یانەی میلان خۆشحاڵه بەوەی ڕایدەگەیەنێت که ماسیمیلیانۆ ئەلێگری وەک ڕاهێنەری یانەکه دەستنیشان کراوه. ئەلێگری کە لە 11ی ئابی 1967 لە لیڤۆرنۆ لەدایک بووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2002 دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی بکات، وەک یاریزان لە خولی ئیتالیا یاری بۆ یانەکانی وەک پیزا، پێسکارا، کالیاری، پێرۆجیا و ناپۆلی کردووە. پاشان لە 2014 تا 2019 و 2021 تا 2024 لە دوو خول ڕاهێنەرایەتی یوڤێنتوسی کردووە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 10 پاڵەوانێتی لە خولەکانی ئیتالیای بەدەستهێناوە. یانەی میلان پێشوازی لە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و ستافی تەکنیکی ئەم ڕاهێنەرە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت./.