بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە ئەگەری جیابوونەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یانەی نەسر و چوونه ڕیزی یانەی هیلال بڵاوبووەتەوه که نیگەرانییەکی زۆری لای هاندەرانی یانه نەسر دروستکردووه.
ئێستا یوسف خەمیس ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی سعوودیە لێدوانێکی توندی سەبارەت بە ژیانی پیشەگەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەستێرەی پورتوگالی بەهۆی نەسرەوە گەڕاوەتەوە بۆ لوتکەی ژیانی پیشەگەری خۆی دوای ئەوەی خراپترین کاتەکانی لە ئەوروپا بەسەربردووە و گواستنەوەی بۆ یانەی هیلال هەنگاوێکی نەگونجاوە.
خەمیس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی وەرزشی ڕایگەیاند: ڕۆناڵدۆ لە ماوەی یاریکردنیدا لە یوڤێنتوس تووشی کارەساتێکی گەورە بوو. ئەو تەنیا لە ڕۆژانی سەرەتادا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و دواتر وردە وردە پێگەی سەرەکی خۆی لە پێکهاتەی تیپەکەدا لەدەستدا. یانەی نەسر کریستیانۆی زیندوو کردەوە و ئەم یاریزانە دوای بردنەوەی نازناوی باشترین گۆڵکار لە خولی سعوودیە بۆ دوو وەرز سەرەڕای تەمەنی زۆری، توانی بۆ جارێکی دیکە خۆی بسەلمێنێت./.