بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری لە سەرکردەکانی حەماس ڕایگەیاند کە کوشتارەکەی ڕۆژی یەک شەممە کە لە شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە ڕەفەح ڕوویدا و تێیدا بە دەیان فەڵەستینی کرانە قوربانی، لەو دیمەنە فاشیتستی و نازییانەیە کە جیهان تا ئێستا وێنەی بە خۆوە نەبینیوە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە تاوانی زایۆنیستەکان بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت و وتی: وەڵامەکەی حەماس بۆ پێشنیارەکەی ئەمریکا ئەرێنی بووە و ئەوەی کە جێی سەرسوڕمانە، هەڵوێستی نەرێنی ستیو ڤیتکاف نێردەی ئەمریکایە و پیشان دەدات کە ئامانجی ئەمریکا ڕاگرتنی شەڕی غەززە نییە و دەیەوێت کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەڵەستین بەردەوام بێت و تەنیا دیلە زایۆنیستەکان ئازاد بکرێن.
وتیشی کە تاوانەکەی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان پەیامی ئەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە کە کاتی ڕاپەڕین لە دژی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ئەوان گەیشتووە./.