بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئوزگور ئاڵتون لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا و بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری پاکستان لە سنوری ئەفغانستان دەستگیر کراوە.
ناوبراو ئەرکی گواستنەوەی ئەندامانی داعشی لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست بەرەو ناوچە سنورییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی لە ئەستۆ بووە.
ئاڵتوون بە باڵاترین بەرپرسی تورکی نێو داعش دادەنرێت و لە بواری میدیایی و خزمەتگوزاری لۆجستی هاوکاری ئەم گرووپە تیرۆریستییەی کردووە.
ئوزگور ئاڵتوون ناسراو بە ئەبویاسر تورکی باڵاترین بەرپرسی تورکی نێو داعشی خوراسان بووە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا زانیاری ئەوەی هەبووە کە ئاڵتوون ویستی ئەوەی هەبووە سەردانی پاکستان بکات و بە هاوئاهەنگی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە سنوری ئەفغانستان دەستگیر کرا./.
.