بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شکستێکی قورس و پڕ ئازار. ئەنجامی 0-5 کە هیچ پاساوێک ناهێڵێتەوە. ئینتەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان دۆڕا.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە یان سۆمێر گۆڵپارێزی ئینتەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئەم یارییە لە ئاستی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ نەبوو. بەم ئاستە دۆخەکە زۆر سەخت دەبێت. ئێمە ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد. ئاشکرایە کە من نائومێدم، بەڵام لە هەمان کاتدا شانازی بە ئینتەرەوە دەکەم کە لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد./.