بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بوونی فراتیسی وەک یاریزانی یەدک لەوانەیە کاریگەری لەسەر داهاتووی لە ئینتەر هەبێت. فراتیسی کە بە دوو گۆڵی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بایرن میونشن و بەرشەلۆنە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی یانەکەی بۆ یاری کۆتایی، پێشبینی دەکرا لەم یارییە گرنگەدا ڕۆڵێکی بەرچاوتری هەبێت.
دوای شکستی قورسی ئینتەر بە ئەنجامی 5-0 بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگای ئالیانز، فراتسی بە توندی لە ئینزاگی نزیک بووەوە و بە ڕوونی پرسیاری کرد: بۆچی منت نەنارد بۆ ناو یارییەکە؟ داڤید فراتیسی کە لەم وەرزەدا لە ئاستێکی باشدا بوو بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ لە 47 یاریدا، چاوەڕوانی ڕێز و متمانەی زیاتری لە ستافی ڕاهێنەری دەکرد./.