بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو لویس ئەنریکی کارە ناوازەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەواو کرد و یەکەم سەرکەوتنی یانەکەی لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی مێژوویی 5-0 بەرامبەر ئینتەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەنریکی ستایشی هەموو تیپەکەی کرد بەتایبەت لە عوسمان دێمبێلێ و ڕایگەیاند: ئەگەر من تۆپی زێڕین بدەمە کەسێک، بەدڵنیاییەوە دەیدەمە دێمبێلێ، نەک تەنیا لەبەر گۆڵەکانی، بەڵکو لەبەر بەرگری و هێرشبردن و هەوڵە زۆرەکانی. ئەو یاریزانێکی تەواوە بۆ تۆپی پێ.
ئێمە ناوازە بووین. تەنیا گەیشتن بە یاری کۆتایی خۆی تایبەت بوو. من هاتووم بۆ ئێرە بۆ بردنەوەی نازناوی گەورە. دەمانەوێت سەرکەوتنی زیاتر بۆ یانەکە بەدەست بهێنین. من زۆر دڵخۆشم، ناتوانم هیچی تر بڵێم. به هۆشیاری و ئارامییەوە خۆمان بۆ ئەم یارییه ئاماده کرد. بردنەوەی یەکەم پاڵەوانێتی لە چامپیۆنزلیگ زۆر گرنگ بوو. ئێمە سەرسوڕهێنەر بووین./.