بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆتایی شەوێکی ئەفسانەیی بۆ پاریس سانجێرمان کە بە بردنەوەی یەکلاکەرەوە 5-0 بەرامبەر ئینتەر یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە چامپیۆنزلیگدا بەدەستهینا، ژمارەیەک لە هاندەرانی پاریس چوونە نێو یاریگا. لەنێوانیاندا هەندێک لەم دەرفەتە کەڵکیان وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی دیارییەکی تایبەت لەم یاریە جوانە. لە کاتێکدا هاندەران لەگەڵ یاریزانەکان لە یاریگادا ئاهەنگیان دەگێڕا، هەندێکی دیکە بەشێک لە چیمەنی یاریگاکەیان وەک دیارییەک برد./.