جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 6, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

باج و بازرگانیی جیهانی و پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان لە لایەن ترەمپەوە

جام کوردی - لە بازنەی ئاڵۆز و پێکەوەگرێدراوی ئابوری جیهانیدا، سیاسەتی بازرگانی و گومرگی، لە دەرەوەی یارییەکی تەنیا ئابوری یان سیاسی، ڕەهەندێکی مرۆیی و یاسایی بەدەستهێناوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر چارەنووسی منداڵانی جیهان هەیە.

حوزه‌یران 1, 2025
in ڕاپۆرت, نوێترین هەواڵ
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەردەمێکدا کە سیاسەتە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپ بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئەمریکا، ڕێگایەکی نوێی لە پەیوەندییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا کردووەتەوە، لە پشت پەردەوە، منداڵانی بێشومار لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا بوونە قوربانیی لێکەوتە نەخوازراوەکانی ئەو بڕیارانە.

شیکارییەکی ورد و هەمەلایەنە بۆ ئەم سیاسەتانە لە ڕوانگەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، بە پێویستی دەزانێت لە دیدگا تەنیا ئابورییەکان تێپەڕێت و لە ژێر ڕۆشنایی بنەما بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤدا بکۆڵرێتەوە، لەوانە مافی ژیان، تەندرووستی، پەروەردە و ئاستێکی شایستەی ژیان بۆ منداڵان.

RelatedPosts

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

مافەکانی منداڵان، لەوانەش مافی ژیان، تەندرووستی، خۆراک، پەروەردە، پاراستن لە توندوتیژی و …..، پایەی بنەڕەتی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤن. ڕێککەوتننامەی مافی منداڵان (CRC) حکومەتەکان پابەند دەکات بە درووستکردنی هەلومەرجێک کە گەشەکردنی منداڵان مسۆگەر بکات.

بە پێی ماددەی شەشەمی پەیماننامەی مافەکانی منداڵ، دەبێت مافی ژیانی هەموو منداڵێک مسۆگەر بکرێت و هیچ کارێک و سیاسەتێک نابێت تەندرووستی یان ژیانی منداڵ بخاتە مەترسییەوە.

هەروەها لە مادەی ٢٤دا حکومەتەکان داوایان لێدەکرێت دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندرووستی گونجاو بۆ منداڵان مسۆگەر بکەن و لە مادەی ٢٧دا ئاماژە بە مافی منداڵان دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخێکی گونجاوی ژیانی هەبێت.

ئەم پابەندبوونە یاساییانە بارگرانییەکی قورس دەخەنە سەر داڕێژەرانی سیاسەتی ئابووری، کە دەبێت کاریگەریی سیاسەتەکانیان لە سەر ئەم مافە بنەڕەتییانە هەڵسەنگێنن و مسۆگەر بکەن.

جگە لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەکانی مافە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتورییەکانیش جەخت لە سەر دەستەبەرکردنی بارودۆخی ژیانی مرۆڤانە و یەکسان بۆ منداڵان دەکەنەوە و سیاسەتە ئابورییەکان دەبێت لە گەڵ ئەم پێوەرانەدا بگونجێت.

باجی ئابوریی ئیدارەی ترەمپ، لەوانە سەپاندنی باجی قورس بە سەر هاوردەکردنی پۆڵا، ئەلەمنیۆم، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کەلوپەلی بەکارهێنراو، لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی پیشەسازییە ناوخۆییەکانی ئەمریکا، بووە هۆی شەڕی بازرگانی جیهانی.

ئەم سیاسەتانە وەڵامی وڵاتانی ئامانجدار بوون بۆ سنوردارکردنی هاوشێوەی هەناردەکردنی ئەمریکا و زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانیش بە توندی پەکیان کەوت.

وڵاتانی تازەپێگەیشتوو کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆرتر لە منداڵان پێکهاتووە و ئابورییەکانیان پشت بە هەناردەکردنی کەرەستەی خاو و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەستووە، تووشی فشارە ئابورییە توندەکان بوون.

دابەزینی داهاتی هەناردەکردن بووە هۆی کەمبوونەوەی بودجەی نیشتمانی بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان، بەتایبەتی تەندرووستی و پەروەردە و پاراستنی کۆمەڵایەتی.

لە ئەنجامدا هەژاری ڕەها و ڕێژەیی زیادی کردووە و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی منداڵان کەمیکردووە. بۆ نموونە لە وڵاتانی وەک مەکسیک، ڤەنزوێلا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی دەریدەخەن کە دوای سەپاندنی باجەکان، ڕێژەی بەدخۆراکی منداڵان زیادی کردووە و ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە نێو منداڵانی هەژاردا زیادی کردووە.

کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و چاودێری تەندرووستی، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەفریقا، بە باشی بەڵگەی لەسەرە.

لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، ئەو سیاسەتانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مافەکانی منداڵان پێشێل دەکەن، پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانن.

باج و شەڕی بازرگانی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژاری و کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ منداڵان بە “پێشێلکردنی مافە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان” دادەنرێت.

جگە لەوەش چەمکەکانی وەک بنەمای “باشترین بەرژەوەندی منداڵ” لە مافەکانی منداڵان و “بەرپرسیارێتی بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ” کە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان جەختیان لە سەر کراوەتەوە، ئەوان داوا لە وڵاتان دەکەن لە کاتی داڕشتنی سیاسەتی ئابوریدا کاریگەرییەکانی لە سەر منداڵان هەڵسەنگێنن و ڕێگری بکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتە زۆرەکانیدا ئامۆژگاری حکومەتەکانی کردووە کە نابێت سزا ئابورییەکان و باجەکان بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن کە تەندرووستی و خۆشگوزەرانی منداڵان بخاتە مەترسییەوە. بەڵام سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ و بەرپەرچدانەوەی وڵاتانی ئامانجدار پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەم ڕاسپاردانە بووە.

هەرچەندە حکومەتەکان مافی سەروەری ئابورییان هەیە، بەڵام ئەم مافە نابێت پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانیان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافی منداڵان پێشێل بکات. بنەمای بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی وڵاتان کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا پەرەی پێدراوە، باس لەوە دەکات کە هەر وڵاتێک کارێک بکات کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات، بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوە.

بەڵام بە کردەوە، بەدواداچوون بۆ ڕێکاری یاسایی بۆ پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان کە لە ئەنجامی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتێکی دەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت، ڕووبەڕووی تەحەدای جددی دەبێتەوە:

1 – نەبوونی میکانیزمە نێودەوڵەتییە پابەندکەرەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ.

2 – سەروەری نیشتمانی و قبوڵنەکردنی دەستێوەردانەکان لە سیاسەتی ئابووری وڵاتان.

3 – ئاڵۆزی سەلماندنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هۆکار و کاریگەری لە نێوان باج و پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان.

4 – سنوردارکردنی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لە فشارخستنە سەر حکومەتە زلهێزەکان.

بەڵام دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دۆکیومێنتکردن و ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان و خستنەڕووی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ گۆڕینی سیاسەتەکان.

لەکۆتاییدا شایەنی ئەوەیە ڕوون بکرێتەوە کە منداڵان وەک بێتاوانی ڕاستەقینەی یارییە ئابورییەکانی گەورەکان، نابێت باجی بڕیاری سیاسی و بازرگانی بدەن، چونکە مافەکانیان تەنیا ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی ئێمە نییە، بەڵکوو پابەندبوونی یاسایی حکومەتەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

سیاسەتی گومرگی سەردەمی ترەمپ، هەرچەندە لە شێوەی ڕێوشوێنی ئابوریدا پێناسە کراوە، بەڵام بە کردەوە بووەتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ بەدیهێنانی مافی ژیان و تەندرووستی و پەروەردەی منداڵان.

ئەم ڕاستییە سەختە بانگەوازێکی بەئاگابوونەوەیە کە دەبێت پاڵمان پێبدات بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتی بازرگانی و ئابوری بە شێوەیەکی پرەنسیپی و مافدار. دیزاینێکی نوێ کە تێیدا پاراستنی مافی منداڵان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێگەیەکی ناوەندی و لەدەستنەدراو هەبێت. تەنیا ئەو کاتە دەتوانین چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەش بین؛ داهاتوویەک کە منداڵان شوێنی شایستەی خۆیان هەبێت، نەک وەک قوربانی سیاسەتە ئابورییە گەورەکان، بەڵکوو وەک سوودمەندی ڕاستەقینەی دادپەروەری و دەرفەت و خۆشگوزەرانی./.

Tags: ئەمریکاباجە گومرکییەکاندۆناڵد ترەمپ
Previous Post

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

Next Post

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

RelatedPosts

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون
ئاسیا

لە غەززە سێ پەیامنێری دیکە شەهید بووون

حوزه‌یران 5, 2025
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفریقای باشور: ترەمپ زۆر قسە دەکات
ئەفریقا

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفریقای باشور: ترەمپ زۆر قسە دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
Next Post
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
مارتینێز؛ زۆر خۆش بوو، دوای 25 ساڵ لە ئەڵمانیا بردمانەوە

مارتینێز؛ زۆر خۆش بوو، دوای 25 ساڵ لە ئەڵمانیا بردمانەوە

حوزه‌یران 5, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020