جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

پێشنیارەکانی ئەمریکا چ گۆڕانکارییەک لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاراندا دەهێننە ئاراوە؟

جام کوردی – وەڵامی نامەکەی ڤیتکاف بە نهێنی دەدرێتەوە، ڕەنگە بەشێک لە وەڵامەکە لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بدرێتەوە. ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم جۆرە نامەیە بدرێت، پێشتریش نامەی جیاواز دراوە.

حوزه‌یران 2, 2025
in ڕاپۆرت, نوێترین هەواڵ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی،  وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ڤیتکاف پێشنیاری ورد و قبوڵکراوی خۆیی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران ناردووە. ” قبووڵکردنی ئەم پێشنیارە لە بەرژەوەندی ئێراندایە “.  هەندێک لە بڵاوکراوە ئەمریکییەکان بانگەشەی وردەکارییەکانی ئەم نامەیەیان بە تایبەت لە بەشی پیتاندنی یورانیۆمی ئێراندا کردووە.

وەزیری دەرەوەی عومان ڕۆژی شەممە لە سەردانێکی کورتدا بۆ تاران ناوەڕۆکی پێشنیاری ئەمریکای خستە بەردەم بەرپرسانی ئێران. هەر لەو پەیوەندییەدا عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: برای ئازیزم بەڕێز بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ڕێزداری عومان ئەمڕۆ لە سەردانێکی کورتدا بۆ تاران ناوەڕۆکی پێشنیازی ئەمریکای خستەڕوو کە بە پشت بەستن بە پرەنسیپەکان و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و مافەکانی گەلی ئێران بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی دەدرێتەوە.

هاوکات لە گەڵ ئەم پێشهاتانەدا، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، کۆپییەکی ڕاپۆرتە نوێیەکەی ئاژانسەکەی بینیوە و ڕافایل گەڕووسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چەند شوێنێکی ئەتۆمی ئێراندا، کە ڕەنگە پەیوەندییان بە ” پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی “وە هەبێت، ” بە ڕوونتر ” باسی لە ” چالاکییە نهێنییەکان ” و ” ماددە ڕاگەیەندراوەکان ” کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەلومەرجانە، پرسیار سەبارەت بە کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی نامەکەی ئەم دواییە لە سەر دانوستانەکان و دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەرهەڵدەدەن.

عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد، شرۆڤەکاری باڵای جیۆپۆلەتیکی و دیپلۆماتکار و خاوەن ئەزموونی ئێرانی، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: نامەکەی گەڕووسی خۆراکی پێویستی بۆ وڵاتانی ئەورووپی دابین کردووە بۆ چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی سزاکان.

ناوبراو وتی: ناوەڕۆکی پێشنیاری ئەمەریکا بۆ ئێران زیاتر لە قسە و باسی میدیایی پێکهاتووە. بەرپرسانی هیچ کام لە وڵاتان بە فەرمی ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی ڤیتکاف ناردوویەتی، ڕایاننەگەیاندووە. پرەنسیپی ئەوەی کە چەندین جار لە لایەن ئەمریکاوە وروژێنراوە ئەوەیە کە ئێران دەبێت بنکە ئەتۆمییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە.

هەروەها ئێران لە کاتی دانوستانەکاندا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە هیچ بارودۆخێکدا پیتاندن بە تەواوی ڕاناگیرێت. هەروەها هەندێک مەرجی دیکە، وەک سەردانیکردنی شوێنە نائەتۆمییەکان. بێگومان جەختی من ئەوەیە کە ناتوانین ئەوەی کە میدیا بانگەشەی بۆ دەکات وەک ڕاستی لەبەرچاو بگرین و جەختی لەسەر بکەینەوە. ڕاپۆرتە نوێیەکەی گەڕووسی تەواو پێچەوانەی ئەو شتانە بوو کە پێشتر ئیدیعای کردبوو. ئەو ئیدیعای دەکرد کە پێویستە کێشە ئەتۆمییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە چارەسەر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: کاتێکی زۆر بەسەر ئیدیعای بەڕێز گەڕووسی سەبارەت بە دیپلۆماسیدا تێنەپەڕیوە. ئەم جوڵەیەی ئەو و ئەو ڕاپۆرتەی پێشکەشی کردووە، خۆراکێکی تەواویان بۆ ترۆیکای ئەورووپی دابین کردووە بۆ چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردن. ئەگەر بمانەوێت ئەم بابەتە لە نامەکەی ڤیتکاف لابدەین، ڕەنگە هەندێک هەماهەنگی هەبووبێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، ئەگەر گۆڕانکاری لە تێڕوانینی هەر دوو وڵاتدا ڕوویدابێت، ئەوا لە خولی شەشەمی دانوستانەکاندا بە ڕوونی دیار دەبێت. لە خولی شەشەمیشدا دەتوانین لەوە تێبگەین کە ئایا ناوەڕۆکی نامەکەی ڤیتکاف ڕاستە وەک ئەوەی میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە یان نە؟

ئەم شارەزایە باڵای جیۆپۆلەتیک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای پێنج خولی دانوستان، هێشتا بە لایەنی ئێرانی نەگوتراوە کە لانیکەم پیتاندنی ئێران قبوڵ دەکەن. خاڵێکی تر ئەوەیە کە کاتێک لایەنی ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی، ڕووبەڕووی بۆچوونی جیاواز دەبێتەوە و وا نییە کە بۆچوونی ترامپ و ڤیتکاف هەمان بۆچوونی ڕوبیۆ و سیناتۆرە کاریگەرەکان و لۆبی ئیسرائیل و ئەوانی تر بێت. هەریەکەیان بۆچوونی دژ بەیەکیان هەیە. هەروەها ڕێبازی حکومەتی ئەمریکاش ڕێبازێکی ڕوون نییە و وەک ئەوە وایە نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی کۆتایی لە سەر ئەوەی چی بکەن، لە کاتێکدا ڕێگە و ڕێبازی لایەنی ئێرانی تەواو ڕوونە. لایەنی ئێرانی دەڵێت ئێمە پێداگرین لە سەر مافی خۆمان.

عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد وتی: پێموایە وەڵامی نامەکەی ڤیتکاف بە نهێنی دەدرێتەوە و ڕەنگە بەشێک لە وەڵامەکە لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بدرێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم جۆرە نامەیە بدرێت، پێشتریش نامەی جیاواز دراوە. بەڵام لە زۆر حاڵەتدا کاتێک لایەنەکان لە سەر مێزی دانوستان دادەنیشن، ڕێبازێکی جیاواز دەگرنەبەر. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا گەشبینی خۆیی سەبارەت بە دانوستانەکان دەربڕی. ڕاستی گشتی ئەوەیە، یەکەم: لایەنەکان ئیرادەیەکی گشتییان هەیە بۆ دانیشتن لە سەر مێزی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خاڵێکی دیکەش ئەوەیە کە ترەمپ پێویستی بە دەرئەنجامێکە لە دانوستانەکان.

وتیشی کە ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین دانوستانەکان دەگەنە ئەنجام، بەڵام هەردوولا نایانەوێت دانوستانەکان شکست بهێنن. ڕێگا هەیە بۆ ئاسانکاری دانوستانەکان، لەنێویاندا ئەتوانین ئاماژە بە کۆنسەرسیۆم بکەین. قبوڵ ناکرێت کە شوێنە ئەتۆمییەکان چڕ بکرێنەوە. عومانییەکان پێشنیاریان کردووە، گفتوگۆ کراوە و ڕەنگە چارەسەری باشتریش هەبێت. با لەبیرمان نەچێت پرسی ئێمە تەنیا دانوستانی ئەتۆمی نییە، بۆیە نابێت وا بیربکەینەوە کە دۆخی دانوستانەکان بە چەند نامەیەک گۆڕانکاری بەسەردا دێت./.

Tags: ئەمریکائێرانسەید عەباس عێراقچیعەبدولڕەزا فەرەجی ڕادعومان
Previous Post

هێدفۆن بە بەردەوامی بەکارمەهێن!

Next Post

سەرۆک کۆماری میسر جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
سەرۆک کۆماری میسر جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە

سەرۆک کۆماری میسر جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020