بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی بە گەورەکردنی هەندێک خاڵی تەکنیکی ناو برد و سەبارەت بە دانوستانەکان لە گەڵ ئەمریکا وتی: هیچ لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئەمریکا ناکرێت، مەگەر ئەوەی سزاکان هەڵبگیرێن.
ناوبراو وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەم شێوازە کارکردنە بە شوێنێک ناگات و تاقیکردنەوەی تاقیکراوەکان هەڵەیە.
بەقایی وتی: ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دووپاتکردنەوەی هەمان هەڵەکانی ڕابردووە و هەندێک خاڵی تەکنیکیش گەورە کراوە.
ناوبراو وتی: لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بە نێوەندگێڕیی عومان، هەڵگرتنی سزا نایاساییەکانی ئەمریکا گرنگترین بابەتە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و ئەگەر ئامانجیان نەبوونی چەکی ئەتۆمییە، ئێران بوونی چەکی کۆمەڵکوژ ڕەتدەکاتەوە و بە ڕوونی ئەمەی بەردەوام ڕاگەیاندووە./.