بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنزیمەکانی هەرس و ترشی گەدە بە ڕێکوپێکی کار دەکەن بۆ هەڵمژینی پرۆتین، چەوری و کاربۆهیدرات. هیچ بەڵگەیەکی زانستی باوەڕپێکراو نییە کە بیسەلمێنێت خواردنی زەڵاتە لەگەڵ ژەمەکان زیان بە گەدە دەگەیەنێت.
سوودەکانی خواردنی زەڵاتە لەگەڵ ژەمەکان بریتین له:
1- هەرسکردنی باشتر:
ئەو ڕیشاڵەی لە سەوزەی زەڵاتە هەیە (وەک کاهو، خەیار و تەماتە) جوڵەی ڕیخۆڵە ڕێکدەخات و ڕێگری لە قەبزی دەکات
2- هەڵمژینی باشتری خۆراکە گرنگەکان:
ڤیتامینەکانیE, A, D, K لە سەوزەکاندا لەگەڵ چەوری خۆراک لە گەدە باشتر هەڵدەمژرێن
3- کۆنتڕۆڵکردنی حەزی خواردن:
ڕیشاڵی زەڵاتە گەدە پڕ دەکات و ئەمەش ڕێگری لە زۆر خواردن دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش
4- کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە:
ڕیشاڵی زەڵاتە هەڵمژینی شەکر خاو دەکاتەوە و بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 سوودبەخشە./.