بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕائید یەعقوب یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی قەتەر جەختی لەسەر قورسی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین یاریزانەکان کاردانەوەی گونجاویان هەبێت.
دەبێت هەموو تواناکانیان بۆ یاریی داهاتوو بەکار بهێنن، چونکە زۆر گرنگە و بردنەوەی ئەم یارییە دەتوانێت سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی کۆتایی مسۆگەر بکات. هەرچەندە هەڵبژاردەی ئێران ڕکابەرێکی ئاسان نابێت ئەوان تیپێکی بەهێزن و هاندانێکی زۆریان هەیە بۆ بردنەوە و هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەدەن./.