بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیال مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆ کە وەرزی نوێی هاوکات لەگەڵ جامی جیهانی یانەکان دەستپێدەکات، دوو یاریزانی سەرەکی هەیە کە لە بەریتانیا لەدایک بوون. بۆ جاری دووەم له مێژووی یانەی ڕیال مەدرید زیاتر له یاریزانێک له دایکبووی بەریتانیا دەچێته ڕیزی ئەم یانە.
بێڵینگهام وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی تیپی ڕیال بوو و یەکێک لە باشترین دەستپێکەکانی مێژووی یانەکەی تۆمارکرد و پەیوەندییەکی خێرای لەگەڵ ڕیال مەدرید درووست کرد کە بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و لالیگا دووپات کرایەوە. یاریزانێکی دیکەش ئەلێکساندەرە کە هاتنی هێڵی بەرگری ڕیال مەدرید بەهێز دەکات. لەژێر ڕاهێنەرایەتی چابی ئەلۆنسۆ، بێلینگهام و ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ڕیال مەدرید دوو یاریزانی سەرەکی دەبن./.