بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پدرۆ سانچز وتی: ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان ڕۆژانە وێنەی نەخۆشخانە ڕووخاو و بۆردومانکراوەکان، وەک ئەوەی لە غەززە دەبینرێت، بڵاودەکەنەوە. لەم چەند ڕۆژەدا دوایین نەخۆشخانە لە غەززە چالاکییەکانی ڕاگرت کە بە هۆی بوێری و ئازایەتی ژمارەیەک لە پسپۆڕان درێژەی بە چالاکییەکانی دابوو.
ناوبراو وتی: سەدان پزیشک و پەرەستیار لە غەززە گیانی خۆیان لە دەست داوە لە بەر ئەوەی کە ئامادە نەبوون نەخۆشەکان بەجێبێڵن. ئەوان لە کاتێکدا گیانی خۆیان لە دەستدا کە بە واتایەکی ڕاستەقینە خزمەتیان بە خەڵک دەکرد.
سانچز وتی: بۆ مرۆڤایەتی و بۆ دادپەروەری دەبێت ڕێگری لەم دڕندەییە بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە دەبێت بەم هۆیەوە ڕێز لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی لە غەززە بگیرێت./.