بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاو کۆبارسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی وەرزشی ئیسپانیا سەبارەت بە براوەی تۆپی زێڕین ڕایگەیاند: عوسمان دێمبێلێ یاریزانێکی بەهرەمەندە. ئەو توانای یاریکردنی لە ڕاست و چەپی یاریگادا هەیە و دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر تێبپەڕێنێت. بەتەواوی نازانم ئەگەری بردنەوەی تۆپی زێڕین چەندە، بەڵام ئەگەر ئەمساڵ بیباتەوە، ئەوا شایەنی ئەوەیە، چونکە وەرزێکی زۆر باشی هەبووە./.