بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بە بۆنەی کۆچی دوایی بەهرام عەکاشە، باوکی بومەلەرزەزانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، هاوکاران، و خوێندکارانی زانکۆی تاران و کۆمەڵگەی زانستی ئەو وڵاتە دەربڕی.
ناوبراو لە ساڵی 1936 لە شاری مەسجد سولەیمان لەدایک بووە، مامۆستای زانکۆ و جیۆلۆجی ئێرانی بووە و بە باوکی بومەلەرزەزانی ئێران ناسراوە.
دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە زێدی خۆی و ئەهواز، بڕوانامەی بیرکاری (پلەی یەکەم) لە ئامادەیی دکتۆر حسابی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1959 وەرگرتووە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەی خوێندنیدا لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندنی فیزیا کرد و دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1959، لە مانگی یەکی ئەو ساڵەدا وەک خوێندکاری سکۆلەرشیپی ئاڵوگۆڕ بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
دوای تەواوکردنی خولی زمان لە بەهاری ساڵی 1960، عەکاشە لە زانکۆی تەکنەلۆجیای ئەشتوتگارت دەستی بە خوێندنی فیزیا و جیۆفیزیک کرد و لە گەڵ پرۆفیسۆر هیلەر (هاوکارێکی پێشووی پرۆفیسۆر گوتنبێرگ، سەرۆکی پەیمانگای جیۆفیزیای فرانکفۆرت و پرۆفیسۆر ئەنیشتاین، سەرۆکی پەیمانگای فیزیا لە بەرلین) خولی ناساندنی بوومەلەرزەناسی وەرگرت.
لە گەڵ خانەنشینبوونی پرۆفیسۆر هیلەر، لە گەڵ خوێندکاری هیلەر، پرۆفیسۆر بێرگهامەر، لە فرانکفۆرت بەردەوام بوو لە خوێندن. لەوێ خوێندنی ماستەر و دکتۆرای تەواو کردووە (کۆرسی لە فیزیا و جیۆفیزیا و جیۆلۆجی و کەشناسی وەرگرتووە) و لە پاییزی ساڵی 1969 دکتۆرای لە جیۆفیزیا وەرگرتووە.
بەهرام عەکاشە لە ساڵی 1969 لە پەیمانگای جیۆفیزیک لە زانکۆی تاران دەستی بە کارکردن کرد و لە ساڵی 1985 پلەی بۆ پڕۆفیسۆری بەرزکرایەوە. ساڵانێکی زۆر بەرپرسی بەشی بومەلەرزەناسی لە پەیمانگای جیۆفیزیک لە زانکۆی تاران بووە و دوای سی ساڵ چالاکی خانەنشین بووە. هەروەها بۆ ماوه ی 14 ساڵ سەرۆکایەتی بەشی جیۆفیزیکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی له لقی تارانی باکور بووه و بۆ ماوەی چەند ساڵ ڕاگری فاکەڵتی زانسته بنەڕەتییەکانی ئەم لقی زانکۆیه بووه .
ساڵی 1994 بوارى جیۆفیزیکى لە لقی تارانى باکور دەستپێکرد و جگە لە نووسینى کتێبێک، نزیکەى 100 وتارى ناوخۆیی و 35 وتارى دەرەوەى نووسی و پێشکەشى کرد.
درووستکردن و بەکارهێنانی چەندین وێستگەی بومەلەرزەناسی، لێکۆڵینەوە لە سپێکتریمی دیزاینی شوێنی بیناسازی ڕیاکتۆری توێژینەوەی تاران، شیکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی بەرخۆدانی بیناکان لە بەرامبەر هێزەکانی بوومەلەرزە و ڕیاکتۆری توێژینەوەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ناونیشانی چالاکی و بابەتەکانی عەکاشەن./.