بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو خاڵانەی لە بەیاننامەی کۆتایی شەست و چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە سێ دوورگەی ئێرانی تونبی گەورە، تونب بچووک و ئەبو موسا هاتبوو، ڕەتکردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوتەریب لە گەڵ مومارەسەکردنی مافە سەروەرییەکانی خۆی، هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە چوارچێوەی ئەو سێ دوورگەیە، لەوانەش وشکانی و ئاو و ئاسمانی دەگرێتەبەر.
بەقایی ئاماژەی بەوەدا: سێ دوورگەی تونبی بچووک، تونبی گەورە و ئەبو موسا بەشێکی دانەبڕاون لە خاکی ئێران و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕێبازێکی بنیاتنەرتر بگرێتەبەر و پشت بە هاوبەشییەکانی گەلانی ناوچەکە ببەستێت، لەبری ئەوەی بانگەشەی بێ بنەما دژی یەکپارچەیی خاکی ئێران بکات./.