بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی پاش گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە و لوبنان، مێژوویی، بەهێز و لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەرە.
ناوبراو وتی: ئێمە دەمانەوێت درێژە بەم پەیوەندییانە بدەین و سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان بۆ ئێمە گرنگە.
عێراقچی وتی: ئێمە وەک ڕابردوو پشتیوانی لە دەسەڵاتی لوبنان لە هەلومەرجە دژوارەکاندا دەکەین و ڕێز لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان دەگرین و دەستێوەردانمان نابێت.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆببێتەوە./.