بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە حەفتا و هەشتەمین رۆژی دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە لایەن ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییەوە، هێزەکانی خۆڕاگری لە جەبالیا بە توندی وەڵامی زایۆنیستەکانیان دایەوە و ئەو شەڕ و پێکدادانە بووە هۆی کوژرانی 3 ئەندامی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و برینداربوونی 11 ی دیکە.
چالاکییەکەی هێزەکانی خۆڕاگری لە میانەی بۆسەیەکدا بوو کە تێیدا کۆپتەرێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی کە هەوڵی گواستنەوەی بریندارەکانی دەدا، کرایە ئامانج.
بەشێک لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە چەندین چالاکی لە دژی هێزەکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کراوە و بەو هۆیەوە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاتر لەوەن کە بڵاو بووەتەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە کۆی گشتی بریندارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە چالاکییەکانی ڕۆژی دووشەممەدا 24 کەس بووە کە برینی 2 کەس لەوان قورسە./.