بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، برۆنۆ فێرناندێز ئۆفەرێکی دارایی گرنگی لە سعوودیە پێگەیشتووە. هەرچەندە دەگوترێت ئەو ئەم ئۆفەرەی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی لەئەوروپا بمێنێتەوە و لەئێستادا هیچ پلانێکی نییە بەشداری خولی سعوودیە و تیپەکانی بەشداربووی ئەو پاڵەوانێتییە بکات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی ڕایگەیاند: برۆنۆ فێرناندێز ئۆفەرەکەی هیلالی ڕەتکردووە. سەرەڕای ئۆفەرێکی دارایی زۆر گەورە لەلایەن ئەم یانەیەوە لە خولی سعوودیه، برۆنۆ فێرناندێز دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریکردنی تۆپی پێ لە ئەوروپا. کاپتنی یانەی مانچستەریۆنایتد دەیەوێت له بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئەوروپا یاری بکات. ئەو بڕیاری کۆتایی داوه./.