بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامین یامال پێیوایە بەرشەلۆنە سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو هێشتا لە یەک ڕووەوە لە دوای ڕیال مەدریدە کە دەبێت بەهێز بکرێت.
یامال له کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەبارەت به بەراوردکردنی یانەی بەرشەلۆنه و ڕیال مەدرید ڕایگەیاند: سەیرکە، ئێمە بەرەو پێش دەچین بەڵام دەبێت باوەڕمان بە خۆمان هەبێت کە ئێمە باشترینین. ئێمە هێشتا ئەو باوەڕەمان نییە. نموونەیەک دەهێنمەوە کاتێک ڕیال مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر ئارسناڵ دۆڕا، هەمووان وایان دەزانی دەتوانن بگەڕێنەوە.
ڕیال هەستێکی براوە و وزەیەکی بەهێزی هەیە، باوەڕی گشتی ئەوەیە کە هەمیشە دەتوانێت بگەڕێتەوە. بەڵام کاتێک ئێمە بەرامبەر ئینتەر یەکسان بووین لە یاریگای خۆمان، بیرکردنەوەکە ئەوە بوو کە ئێستا چی روودەدات؟ ئەمە ئەو شتەیە کە پێویستە بگۆڕدرێت. ئێمە ئەوانی دیکەمان هەیە. ئێمە تیپێکی زۆر باشین. ئەمە تاکە شتە کە پێویستە بگۆڕدرێت./.