بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی تارێمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لە کاتێکدا پاڵێوراوی ڕۆیشتنە لە یانەی ئینتەرە کە ڕۆژنامەنووسی تورکیا ئارسان سێردال، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە ناوی ئەم هێرشبەرە لە لیستی کڕینی یانەی فەنەرباخچەیە.
تارێمی لە یەکەم وەرزی یاریکردنیدا لە ئینتەر تەنیا 3 گۆڵی لە 38 یاریدا تۆمارکردووە و ئەمەش وایکردووە بخرێتە لیستی فرۆشتنی یانەی ئینتەر. ئاستی خراپی ئاماری تارێمی وایکردووە میدیاکانی ئیتالیا ئەم یاریزانە بخەنە لیستی فرۆشتنی یانەکەوە.
ئەو پەیامنێرە تورکیە دەڵێت تارێمی لە لیستی کڕینی فەنەرباخچەدا لەپێشینەیە، چونکە یانەکە پلانێکی بەرزخوازانە ئامادە دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە فەنەرباخچە دەرفەتی ڕاکێشانی تارێمی وەک بەشێک لە پڕۆژە نوێیەکەی دەبینێت و یانەکەش بەدوای هێنانی یاریزانانی بەئەزموون لە هەردوو ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا دەگەڕێت./.