بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مۆدریچ لە لێواری پەیوەندی کردن بە یانەی میلانە. گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا کۆتایی دێت و ئەو دەرفەتی ئەوەی هەیە وەک یاریزانێکی ئازاد بچێتە هەر یانەیەک کە بتوانێت لەگەڵیدا ڕێکبکەوێت.
ئێستا زۆرێک لە میدیاکانی ئیتالیا لەوانە میدیای تۆپی پێی ئیتالیا بڵاویانکردووەتەوە کە یانەی میلان لەگەڵ ئەم ئەستێرە تەمەن 39 ساڵە گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی تەواو و گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات. مۆدریچ لە وەرزی 2025-2026 مووچەی سێ ملیۆن یۆرۆ لەم یانەیە وەردەگرێت. براوەی تۆپی زێڕینی 2018 بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان واژۆ بکات./.