بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی جۆزەردانی ساڵی 1404 ی کۆچی هەتاوی (4 ی حوزەیرانی 2025) لە ڕێوڕەسمی سی و شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) لە تاران وتیان: پێش هەر قسەیەک سڵاو و ڕێز بۆ ڕۆحی پاکی ئیمام خومەینی دەنێرم و لە خودای گەورە پلەی باڵاتریان بۆ دەخوازم.
سیستەمی سیاسی ئێمە کە هێز و گەشەی هەیە، لە ئەنجامی شۆڕشێکی گەورەیە، ڕێبەرەکەی ئەو کەسایەتییە گەورەیە بووە کە لە پاش سی و شەش ساڵ لە کۆچی دوایی هێشتا هەست بە بوونی لە جیهاندا دەکرێت و دابەزینی بەرچاوی پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا بۆ ئەنجام و کاریگەری ئەم شۆڕشە دەگەڕێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمڕۆ لە جیهانی ڕۆژئاوا، مرۆڤ بزوتنەوەیەک بەرەو بێزاری لە پیرۆزییەکانی ڕۆژئاوا دەبینێت، ئیمام وەها شۆڕشێکیان دامەزراند. شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بڕوایان بەوە نەبوو کە کەسایەتییەکی ئایینی بە بێ پشتیوانی و سەرچاوەی دارایی بتوانێت گەلێک بهێنێتە گۆڕەپانەکەوە.
بەڕێزیان وتیان: ئەو هەموو پیلانگێڕییە لە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوە لە هیچ شۆڕشێکدا نەبینراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر هەموو ئەو پیلان و دوژمنایەتییانە بەرگری و خۆڕاگریی کرد و مایەوە. ڕەنگە ژمارەی ئەو پیلانانە بگاتە هەزار و هەندێکیشیان وەڵام درانەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان لە سەر سەربەخۆیی نیشتمانی کردەوە و وتیان: سەربەخۆیی نیشتمانی بە واتای نەبوونی پەیوەندی نییە، واتاکەی ئەوەیە کە وڵات و گەلی ئێران لە سەر پێی خۆی ڕابوەستێت و ملکەچی ئەم وڵات و ئەو وڵات نەبێت.
بەڕێزیان وتیان: خۆڕاگری بە واتای ئەوە کە لە بەرامبەر زلهێزەکان سەر نەوی نەکات، ئەگەر بڕوای بە شتێک هەیە، شتێک بە پێویست دەزانێت یان شتێک بە قەدەغە دەزانێت بە پێی ئەو بڕوایەی خۆی هەڵسووکەوت بکات و لە بەرامبەر دوژمن و زۆربێژییەکانی خۆی بە دەستەوە نەدات./.