بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی ئاشکرای کرد کە ئینزاگی لەم هەفتەیەدا گرێبەستێک لەگەڵ یانەی هیلال واژۆدەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕاهێنەرایەتی یانەکه له ئەستۆ بگرێت. هەروەها یەکەم یاری لەگەڵ ئەم یانەیە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەبێت لە جامی جیهانی یانەکان.
ناوبراو وتیشی: ئینزاگی ساڵانە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت، هەرچەندە ژمارەکەی ئاشکرا نەکراوە. ڕاپۆرتەکانی پێشوو دەریاخستووه که ئەم ڕاهێنەره ئیتاڵییه ساڵانه 25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت./.