بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد.
پزیشکیان بە ئاماژە بە پێگەی باڵای ئەم جەژنە گەورەیەی ئیسلام وەک هێمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی موسڵمانان، وتی: هیوادارین بە هاوکاری و یەکگرتوویی ئیسلامی بتوانین گوشاری پێویست لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێین بۆ ڕاگرتنی تاوان و کوشتارەکانی لە غەززە و بەستێنی گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەم ناوچەیە دابین بکەین.
میری قەتەریش لەو وتووێژەدا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربان، ڕایگەیاند کە جیهانی ئیسلامی لە قۆناغێکی هەستیاردایە و هیوادارین بە هاوکاری قەتەر و ئێران و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بتوانین ئەم قۆناغە دژوارە تێپەڕ بکەین و کۆتایی بە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان بێنین./.