بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تا، واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لە ئاستی ئاسایی و ئاماژەیە بۆ ئەوەی جەستە خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان. تا ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی ناخۆش بۆ خانەکانی جەستە. لە ڕاستیدا، تا بەربڵاوترین نیشانەی هەوکردنە. باشتر وایە لە کاتی تادا چەند ڕێگایەکی گرنگ لەبەرچاو بگریت بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری بکرێت.
ڕێگا گرنگەکان بۆ چارەسەر و کۆنتڕۆڵکردنی تا بریتین لە:
1- دڵنیابە لەوەی کە خوراکی پێویست بخۆیت تەنانەت ئەگەر برسییش نەبیت. ئەو خۆراکانە بخۆن کە ئاسان هەرس دەکرێن و پرۆتینیان زۆرە
2- تا دەبێتە هۆی ئارەقکردن و لەدەستدانی ئاوی جەستە. بۆیە دەبێت دڵنیا بیت کە ئاوی پێویست دەخۆیتەوە
3- پێویستە پشوو بدەیت. جگە لە خواردن، دەبێت دەرفەتی پشوو بدەیت بە جەستەت بۆ دابینکردنی وزەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکان
4- دەبێت خۆت لە خوراکی چەور و برژاو بەدوور بگریت چونکە هەرسکردنیان قورسە و دەبنە هۆی ڕشانەوە./.