جام کوردی – بانە یەکێکە لە شارە دڵگیرەكانی کوردستان و دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سنە.
ڕووبەرەکەی ١٥٨٣ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس دەبێت.
شارەكە خاوەنی چەندین کەسایەتییە کە جێدەستیان دیارە لە کۆمەڵگەی کوردیدا وەک:
حەمە رەشید خانی بانە،یەكێك لە سەركردەكانی كۆماری مەهاباد ، براهیمی یونسی نووسەر و وەرگێر ، بەهمەنی قوبادی دەرهێنەری سینەمایی، عەتا نەهایی رۆماننووس ، تەها کەریمی دەرهێنەر.
لەبەر ئەوەی بانە شارێکی سەر سنوورە , بە شارێكی بازرگانی ناسراوەو بەشێوەیەكی گشتیی دانیشتوانی ئەم شارە سەرقاڵی كاروكاسپین و شارەكە یەكێكە لە سەنتەرە بازرگانییەكانی ئێران.
فۆتۆ – ڤینۆس تۆفیق