بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەناو هەوڵە جیهانییەکان بۆ یەکگرتنی ئابوری و پەرەپێدانی ژێرخانی ترانزێت، ڕێکخراوی هاوکاری ئابوری (ECO) تادێت کەوتووەتە بەرچاوی خەڵک.
ئەم ڕێکخراوە ناوچەییە کە لە ساڵی 1985 لە لایەن ئێران، تورکیا و پاکستانەوە دامەزراوە، ئێستا بە ئامادەبوونی 10 وڵات لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا فراوان بووە و پلانی جددی هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی ئابوری و گواستنەوە لە نێوان ئەندامانیدا.
یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی ئەم هاوکارییە، درووستکردنی ڕێڕەوی گواستنەوەی بەردەوامە لە نێوان ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باشوری ئاسیا. لەمەشدا ئێران بە هۆی پێگەی جیۆپۆلەتیکی ناوازەیەوە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
هێڵی ئاسنی ITI (ئیستەنبووڵ – تاران -ئیسلام ئاباد) کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2009 دەستیپێکرد، ئێستا بە پاڵپشتی نوێبوونەوەی هەر سێ وڵاتەکە دوای چەند ساڵێک لە ڕاگرتنی بە هۆی سزاکان و نەبوونی وەبەرهێنان و نەبوونی سیاسەتی ناوخۆیی لە سەر ڕێگای بوژانەوەیە. ئەم ڕێگایە کە درێژییەکەی 6500 کیلۆمەترە، بڕیارە تەنیا لە ماوەی 11 ڕۆژدا کاڵاکان لە ڕۆژئاوای تورکیاوە بۆ ناوەڕاستی پاکستان بگوازنەوە.
لە هەمان کاتدا، چابەهار وەک خاڵێکی گرنگی پەیوەندی بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست وەک لەوانە ئۆزبەکستان، تاجیکستان و قڕقیزستان، بە بازاڕە جیهانییەکانەوە ناوبراوە. ئەم بەندەرە کە هیندستانیش تێیدا ڕۆڵی لە پەرەپێدان و ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی 10 ساڵەی هەیە، دەرفەتێکی ناوازە بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکارییە ناوچەییەکان دەڕەخسێنێت.
تەنانەت دەتوانرێت سوودی بردنەوە – بردنەوە بە پەیوەندی هێڵی ئاسن لە گەڵ بەندەری گواداری پاکستان دامەزرێت، کە هەندێک ئەمە بە ڕکابەری بەندەری چابەهار دەزانن، بە جۆرێک کە دوو بەندەرەکە وەک تەواوکەر کاربکەن نەک کێبڕکێ بکەن.
چەندین ڕێککەوتنی وەک ECOTA، TTA، TTFA لە بواری بازرگانی و ترانزێت لە نێوان وڵاتانی ECO واژۆ کراون، بەڵام تەحەددیاتی وەک لاوازی ژێرخانی ئابوری، نەبوونی هەماهەنگی ڕێکخراوەیی و ناسەقامگیری سیاسەتی ناوخۆیی بۆ بەدواداچوونی ڕێڕەوەکانی ژێر ئەم ڕێکخراوە بە تەواوی لە بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە ڕێگریان کردووە. بەڵام زیادبوونی گرنگیدانی ئەندامان بە هاوکاری ژێرخانی ئابوری هیواکانی بۆ گەشەی بازرگانی ناوچەیی بەهێزتر کردووە.
لە دۆخێکدا کە حەوت ئەندامی ئیکۆ دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆیان بۆ دەریا نییە، فراوانکردنی ڕێڕەوی ترانزێت و هاوکاری بەندەرەکان گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە.
ئێران بە پێشکەشکردنی ڕێڕەوی وشکانی و دەریایی جۆراوجۆر، بووەتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ تێکەڵکردنی ئیکۆ لە زنجیرەی دابینکردنی جیهانیدا.
پێدەچێت بە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئەندامان، ئاسانکاری بۆ یاساکانی گومرگی و وەبەرهێنان لە گواستنەوەدا، ئیکۆ بتوانێت ببێتە خاڵێکی نوێ بۆ یەکگرتنی ئابوری ناوچەیی؛ ڕێگایەک کە بێگومان بە ئێراندا تێدەپەڕێت و ڕۆڵی سەرەکی وڵاتەکەمان دەگێڕێت./.