بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم گرووپە چەکدارە ناوی خۆیی لە شەهید محەممەد زەیف فەرماندەی پێشووی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس وەرگرتووە.
لە بەیاننامەکەی کەتیبەکانی محەممەد زەیف کە ڕاگەیاندنی بوونی ئەم گرووپەیە، هاتووە: ” لە دڵی فەڵەستینی داگیرکراوەوە دامەزراندنی کەتیبەکانی شەهید محەممەد زەیف ڕادەگەێنین بە ئامانجی ڕاگەیاندنی وەفا بۆ ئەو خوێنە پاکەی کە ڕژاوە و درێژەدان بە ڕێگای خۆڕاگری “.
لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت، ” ئێمە نەوەیەکین کە لە ژێر بۆردوماندا لەدایک بووین و بە دەنگی چەک گەورە بووین، هەرگیز ژیانێکی زەلیل و ملکەچی قبووڵ ناکەین، یان بە شێوەیەک دەژین کە دۆستەکانمان دڵخۆش بکات، یان مردنێک قبوڵ دەکەین کە دوژمنەکانمان توڕە بکات “.
لەو بەیاننامەیەدا کە ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی کراوە، هاتووە: ” ئێمە وەک شمشێرێک لە قوڕگتدا دەبین، لە هەر شوێنێک بیت ئێمە لەوێ دەبین و بە هەموو شتێک کە هەمانە شەڕت لە گەڵ دەکەین “.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لیواکانی شەهید محەممەد زەیف نە حیزبە و نە ڕێکخراوە، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگر و ئازادە کە لە هەموو شەقام و کەمپ و کۆڵانێکدا دەنگ دەداتەوە و هاواری هەر مرۆڤێک لە ژێر داروپەردووەوە دەنگ دەداتەوە. لە غەززەوە تا کەرتی خۆرئاوا، لە قودسەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە گەڵ خۆیدا دەگوازێتەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەی ئەم گرووپە نوێیەدا هاتووە کە ” دەنگمان یەکە؛ لەمڕۆوە بێدەنگی نامێنێت… گۆڕەپان گۆڕەپانی ئێمەیە “.
محەممەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام، لە 30ی 1ی 2025 لە غەززە شەهید بوو، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی حەماس، لەوانەش هێزی مووشەکی و هەڵکەندنی تونێل./.