بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا بەرەوپێشچوونێکی زۆری لە بوارە جیاجیاکاندا بەخۆوە بینیوە.
جەلالی ڕایگەیاند کە ڕووسیا 8 ملیار دۆلار لە کەرتی غازی ئێراندا سەرمایەدانەری دەکات و تا ئێستا 5 ملیار لەو ڕێژەیە یەکلایی بووەتەوە و 3 ملیاری دیکەشی بەرەو یەکلابوونەوە دەڕوات./.