بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەفتەیەک دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیتالیا، یانەی ناپۆلی هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشیدا بە فرۆشتنی درێسی سەرجەم ئەو یاریزانانەی کە لە یاریی بەرامبەر کالیاری بەشداربوون، لەوانە درێسی سکۆت ماکتۆمینای بە نرخێکی زۆر بەرزتر لە درێسی یاریزانەکانی دیکه فرۆشرا.
ئەو درێسە کە سکۆت ماکتۆمینای لە دوایین یاری ناپۆلی لە خولی ئیتالیا لەبەری کرد، کە تێیدا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد، ڕۆژی چوارشەممە بە نرخی 24 هەزار یۆرۆ فرۆشرا./.