بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عیبریەکان ڕایانگەیاندووە کە هێڵی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی نەیتوانیوە کۆمپانیای زەبەلاحی فڕۆکەوانی ئەڵمانی (لوفت هانزا) ڕازی بکات بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای هەوڵەکانی هێڵی ئاسمانی ئەو ڕژێمە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان لە ڕێگەی سەردانێک بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و سیستەمی بەرگری کە لەم دواییانەدا دانراون، کۆمپانیای لوفت هانزا بڕیاریدا نەگەڕێتەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان،
ئەم دەزگا میدیایانە بڕیارەکەی لوفت هانزایان بە پیشاندەرێکی گرنگ بۆ کۆمپانیاکانی دیکە زانی، تا ئەو ڕادەیەی کە کۆمپانیای ITAی ئیتاڵییش پەیوەندی بەم بڕیارەوە کرد و گەشتەکانی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگرت.
میدیا زایۆنیستەکان پێیان وایە بڕیاری نەگەڕانەوەی لوفت هانزا بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەو ڕژێمە، ڕەوتی نیگەرانکەری هێڵی ئاسمانی بیانی لە بازاڕی ناوچە داگیرکراوەکان بەهێزتر دەکات.
میدیاکان بە ئاماژەدان بە هۆشداریی پیشەسازی فڕۆکەوانی سەبارەت بە بەردەوامی تێکچوونی ڕژیم وەک شوێنێکی سەرەکیی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی زایۆنیستی لە هێڵی ئاسمانی، ڕاپۆرتیان دا کە نیگەرانییەکان لە دۆخی ئەمنی و گرانیی تێچووی بیمە هۆکاری سەرەکی جێهێشتنی کۆمپانیا بیانییەکانە لە ناوچە داگیرکراوەکان.
دوابەدوای هێرشە سەرکەوتووەکەی سوپای یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بیانی گەشتەکانیان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان هەڵوەشاندەوە یان گەشتەکانیان ڕاگرتووە./.