بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیکۆب زۆما لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە ئەفریقای باشور هیچ کۆمەڵکوژییەک بوونی نییە، بە دڵنیاییەوە هیچ شتێک، تاوانی وەها لە وڵاتی ئێمەدا نییە.
ناوبراو وتی: کاتێک ترەمپ باس لە کۆمەڵکوژی دەکات دەبێت بزانێت لە سەر چی قسە دەکات، ئەو خۆی دەزانێت کۆمەڵکوژی چییە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەی دەدات تا ئەوەی خۆی بە ترەمپەوە سەرقاڵ بکات./.